نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی دا، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی)کەوتووە، بڕیارە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەوڵدەدرێت پێش جەژنی رەمەزان مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی مەدەنی دابەشبکرێت، بەڵام مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان. 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی ئازاری وەزارەتە مەدەنییەکان و خانەنشینان و شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕەوانەی هەرێم بکات. 


PM:06:22:04/04/2024