لە بارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بەدلیسەوە، دەم پارتی سکاڵا تۆمار دەکات

میدیاکانی نزیک دەم پارتی رایانگەیاند "وێڕای ئەوەی ئاکەپە هەزاران سەرباز و پۆلیسی گواستەوە بۆ بەدلیس و دەنگیاندا، دوو هەزار و ١٨ دەنگی دەم پارتیشیان بە هەژمار نەکراو لە قەڵەم دا، بۆیە ڕێکخستنی دەم پارتی لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن سکاڵایان تۆمار کرد و داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانیان کردووە".

لە هەڵبژاردنی شارەوانی شاری بەدلیس، ئاکەپە هەزاران پۆلیس و سەربازی خۆی گواستەوە بۆ دەنگدان، لەو شارەدا ئاکەپە هەشت هەزار و ٩٠٠ دەنگ و دەم پارتی هەشت هەزار و ٧٠٢ دەنگی بەدەستهێنا، وێڕای بردنی هەزاران و سەرباز و پۆلیس و دەنگدانیان بە ئاکەپە لە بەدلیس جیاوازییەکە تەنها ١٨٨ دەنگ بوو، هاوکات دوو هەزار و ١٨ دەنگی دەم پارتی بە هەژمار نەکراو لە قەڵەم درا.

ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن " لە پێناو دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی بەدلیس، ڕێکخستنی دەم پارتی لە بەدلیس سەردانی لیژنەی هەڵبژاردنی شارەکەیان کرد و سکاڵایان تۆمار کرد بەڵام ڕەتکرایەوە، بۆیە دەم پارتی سەردانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کرد و سکاڵای تۆمار کرد".


AM:12:26:06/04/2024