عێراق ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کرد

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، محەمەد شیاع سودانی، ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکرد، کە وەزارەتەکان و کەرتی تایبەتیش لەخۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆکردنی ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە واشنتۆن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دێت.

ئەمانەی خوارەوە ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەن کە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کراون:

– یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای کارەبای گشتی (GE) لە بواری پەرەپێدانی کەرتی وزە.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای هانوێڵ، بۆ ئەنجامدانی هاوبەشییەک لە بواری داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ کێڵگە نەوتییەکان و غاز.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و کارەبای گشتی لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و غاز.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و کۆمپانیای MACKی ئەمریکی بۆ بزوێنەر و ئامێرەکان، لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە کەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆیان کردووە:

-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای باکستەر ئینتەرناشناڵ بۆ هاوکاری لە بواری پێداویستیەکانی شۆردنی گورچیلە.

-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای KBRی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان.

-یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ KBR لە بواری گۆڕینی غازی سەرەتایی و گۆڕینی بۆ شل.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان بانکی نیشتمانی عێراق (NBI) و کۆمپانیای گەشەپێدانی دارایی نێودەوڵەتی ئەمریکی.

-ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای ترانس ئەتڵەنتیک پترۆلیۆم لە بواری پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای هانوێڵی ئەمریکی لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە غازییە پەیوەندیدارەکان و وەستاندنی سووتانی.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی هانوێڵ بۆ پەرەپێدان و ئۆتۆماتیکیکردن و خزمەتگوزارییەکانی کۆنترۆڵ.

-یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بەیکەر هیوزی ئەمریکی لە بواری بەکارهێنانی چارەسەری زیرەک، بۆ وەستاندنی سووتانی غاز و پەرەپێدان و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان.

-یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری تەکنەلۆجیا و ئۆتۆماتیکیکردن لە کێڵگە نەوتییەکان.

-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری پاڵپشتیکردنی پیشەسازی نەوت.

-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئارک ئینێرجی لە بواری بەرهەمهێنانی غازی پەیوەندیدار.

-یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری پەرەپێدانی وزە و دابینکردنی ئامێرەکان.

-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری دابینکردنی ئامێر بۆ چارەسەرکردنی غازی پەیوەندیدار لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا.

-ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای هانوێڵ لە بواری پەرەپێدان و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و ڕاگرتنی سووتانی غاز


PM:12:15:18/04/2024