بەرێوەبەری بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

هەریەک لە بەرێوەبەرەکانی بانکی رافیدەین و رەشید لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی بارەگای لیژنەی دەستپاکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێن. 

بەپێی نوسراوێکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ئاڕاستەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی کردووە تێیدا داوا دەکات هەردوو بەرێوەبەری گشتی بانکەکانی رافیدەین و رەشید بانگێشتی پەرلەمان بکرێن. 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو بەڕێوەبەرە لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ بانگهێشتی پەرلەمان کراون بۆ کۆبوونەوە، لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. 


PM:02:38:18/04/2024