ئۆپرا سەلامەتە

دەنگۆی توشبونی ڕاگەیاندنكاری بەناوبانگی جیهان ئۆپرا وێنفری بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕەتدەكرێتەوە.
وتەبێژێك بە ناوی ئۆپرا وینفری ڕەتیدەكاتەوە ئەو ڕاگەیاندنكارەو توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوبێت و ڕایدەگەیەنێت " ئۆپرا سەلامەتە و پێویستە باوەڕ بەو قسانە نەكرێت كە لە ماڵەپەڕەكانەوە دەخوێنرێتەوە".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێك لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی جیهان بڵاویانكردەوە ئۆپرا وێنفری توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و نەخۆشیەكەشی لە قۆناغی چوارەمدایە و تەنها چەند مانگێكی كەمی ماوە لە ژیاندا.



PM:02:41:19/11/2014