بەرزبونەوەی فشاری خوێن چی لە ژنانی دووگیان دەكات؟

چەند پسپۆڕێكی ژنان و مناڵبوون لە توێژینەوەیەكدا بۆیان دەركەوتووە، ئەو ژنانەی لە كاتی دووگیانیدا فشاری خوێنیان بەرز دەبێتەوە، ئەگەر توشبونیان بە نەخۆشیەكانی گورچیلە زیاترە بە بەراورد بەو ژنە دووگیانانەی فشاری خوێنیان ئاساییە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لەسەر دوو گروپ ژنی دووگیان ئەنجامیتنداوە، كە گروپێكیان بەردەوام فشاری خوێنیان بەرز بووە و گروپی دووەمیش فشاری خوێنیان ئاسایی بووە.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ئەو دووگیانانەی فشاری خوێنیان بەرز بووە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیەكانی گورچیلە بە ڕێژەی %11 و لە كاركەوتنی گورچیلەش بەڕێژەی %14 زیاتر بووە بە بەراورد بەو ژنە دووگیانانەی فشاری خوێنیان ئاسایی بووە.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو ژنە دووگیانانەی كێشەی قەڵەویان هەیە, ئەگەری توشبونیان بە كێشەكانی گورچیلە زیاترە بە بەراورد بە كەسانی ئاسایی.
توێژەرەكان داوا لە ژنانی دووگیان دەكەن كە گرنگییەكی زۆر بە جۆری خۆراكەكانیان بدەن و لە خواردنی خۆراك سوێر و چەور بەدووربن، بۆ ئەوەی لە كێشەی گورچیلە و بەرزی فشاری خوێن پارێزراوبن.



PM:01:32:17/03/2015