عەلاوی داوا لە پەكەكە دەكات عێراق چۆڵ بكات

‌عەلاوی
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات خاكی عێراق بەجێبێڵن‌و شێوازی ئاشتیانە بەرامبەر بە توركیا بگرنە بەر.

بەپێی هەواڵێكی "شەفەق نیوز"، ئەمرۆ ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەبەیاننامەیەكدا جەخت لەسەر دەستوەرنەدانی دراوسێكان لەكاروباری ناوخۆیی یەكتر دەكات‌و ئاماژە بەوەش دەكات كە دژی هەرچەشنە دەستدرێژییەكی توركیان بۆ سەرخاكی عێراق.

عەلاوی هەروەها داوای لە پەكەكە كرد خاكی عێراق بەجێبێڵن‌و شێوازی ئاشتیانە بەرامبەر بە توركیا بگرنەبەر.



PM:04:30:03/08/2015