شوێنه‌كانی مه‌ساجكردن له‌هه‌رێم داده‌خرێن
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌نه‌خۆشی كۆلێرانییه، بۆ ڕێگرتن له‌نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانیش، بڕیاریانداوه شوێنی مه‌ساجكردنه‌كان له‌هه‌رێم دابخرێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك ئەمرۆ د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی كردوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دڵخۆشن به‌وه‌ی كه تائێستا توانراوه ڕێگری له‌سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كانی (كۆلیرا، سورێژه‌و ئیفلیجی) بكرێت، به‌ڵام وتویه‌تی:" هێشتا مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌و پێویسته، هه‌وڵه‌كان زیاتر چڕبكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، دواتر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا بڕیاریانداوه، ته‌واوی شوینه‌كانی مه‌ساج كردن دابخرێن ته‌نها له‌هۆتێله چوار ئه‌ستیره و پێنج ئه‌ستیره‌كان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی زیاتری ئه‌و شوینانه‌ی تاتۆی لێده‌كرێت.
PM:02:11:09/08/2015