ئەمڕۆ وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکاندا کۆبووەو کۆمەڵێک زانیاری گرنگی بۆ پەرلەمانتاران ئاشکرا کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا رێباز محەمەد وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ توانای دارایی حکومەتی هەرێم و چۆنێتی دابینکردنی مووچە کردووە.
رێباز محەمەد حەملان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناسراودا کردووە کە رۆژانە هەرێم بڕی ٥٢٥ هەزار بەرمیل بگەیەنێتە بەندەری جیهانی تورکی و بەرامبەر ئەوە ئەو کۆمپانیایە مانگانە بڕی ٨٢٥ ملیار دینار بداتە حکومەتی هەرێم.
وەزیر باسی لەوە کردووە دوای گرێبەستەکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەڵام کۆمپانایەکە سووربووە لەسەر ئەوەی کە ئەوان ئەو بڕە پارەیە دەدەن بە حکومەتی هەرێم، ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم بێت و بە نەوت بیداتەوەو ئەو گرێبەستە لە ٦/٢٤ ەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێباز محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو پارەیە بەتەواوی بۆ هەرێم نەهاتووە، چونکە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەیتوانیوە ئەو بڕە نەوتە بنێرێت.
پەرلەمانتاران لە وەزیری سامانە سروشتیەکانیان پرسیوە کە ئایا وەزارەت سامانە سروشتەیکان ناتوانێت ئەو بڕە نەوتە رۆژانە دابین بکات؟ ئەگەر نا بۆ چۆن چۆتە ژێر باری رێککەوتنێکی لەو جۆرەوە؟ ( وەڵامەکەی لای وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە ).
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری دارایی باسی لەوە کردووە کە داهاتی ناوخۆ لەماوەی رابردوودا ٧٠١ ملیار دینار بووە، حکومەتی بەغدا مانگی حەوت و هەشت و نۆ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە.
وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان به پهرلهمانتارانی راگهیاندووه له سهرهتای دهستپێكردنییهوه تائێستا، خهرجی شهڕی داعش گهیشتووهته 756 ملیار دینار، ههر بههۆی ئهو شهڕهوه وهزارهت 35 ملیار دینار قهرزاره".
وهزیری دارایی ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه: "جگه لهوهش بۆ وهرزی زستان هێزی پێشمهرگه بڕی 12 ملیار دیناری پێویسته بۆ دابینكردنی جلوبهرگ، بهڵام لهئێستادا ئهو بڕه پارهیه لهبهردهستدا نییه".
دوای کۆبوونەوەک لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وەزیری دارایی وتی" باسی دوو خاڵمان لەگەڵ پەرلەمانتاران کردووە، یەکێکیان حکومەت و پەرلەمان یەکتر تۆمەتبار نەکەن و پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و دابینکردنی مووچە، خاڵی دوومیش باسی پرۆژەی چکسازی وەزارەتی دارایمان لەگەڵیاندا کردووە".
رێباز محەمەدە باسی لەوەش کرد کە رۆژی دووشەممە مووچە مامۆستایانی کوردستان دەدرێت.