چەکدارانی داعش تٶلەی خۆی لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان پێشمەرگەو هێزێکی ئەمەریکی، بەسەربڕینی چوار پێشمەرگە لە شوێنی ئەو هێرشەی حەویجە کردەوە.
لە شەوی رابردووەوە پەیجەکانی داعش لە تویتەر و فەیسبووک ئاماژە بۆ شەهیدکردنی چوار پێشمەرگە دەکەن لە شوێنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و پێشمەرگە لە حەویجە.
ئەمڕۆ ١٠/٣٠ ئەو پەیجانەی داعش ئەو ڤیدیۆیەیان بڵاوکردەوە، سەرەتای ڤیدیۆکە وێنهی پرۆسه هاوبهشهكهی سهر شاری حهویجه پێشان دەدرێت و چهكدارهكانی داعش باسی چۆنێتی پرۆسهكه دهكهن.
دواتر چەند کەسێکی داعش یەکە یەکە پێشان دەدات باسی ئەو هێرشەی ئەمەریکاو هێزی پێسمەرگە دەکەن و باسی کوژران و برینداربوونی چەند چەکداراێکی خۆیان دەکەن.
پاشان کەسێک دەردەکەوێت باسی ئەو شتومەکانە دەکات کە پێداویستی پزیشکین و ئەمەریکییەکان لەدوای خۆیان جێینا هێشتووە.
کەسێکی تر دەردەکەوێت خۆی وەک یەکێک لەزیندانییەکانی داعش ناوزەد دەکات و دواتر لەدەستی پێشمەرگەو ئەمەریکییەکان هەڵهاتووەو خۆی لە گۆمێکی ئاودا شاردۆتەوە.
پێش ئەوەی پێشمەرگەکان شەهید بکرێن، کەسێک وەک " جیهادی جۆن" کە پێش هەر کارێکی سربڕین دەردەکەوێت و بە ئینگلیزی هەڕەشە لە ئۆباما دەکات.
دواتر لهلایهن چوار چهكداری داعشەوە، پێشمهرگهیەکی دیل بهبهرچاوی سیانەکەی ترەوە بهشێوهیهكی دڕندانه سهردهبڕن و شەهیدی دەکەن، دواتر سیانەکەی تریش شەهید دەکەن.
ڤئدیۆکەی داعش بەهەمووی ١٥ خولەک دەخایەنێت.
شەوی پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم، هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکیان لە حەویجە ئەنجام دا بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک دیلی ژێر دەستی داعش کە ٦٩ دیل بوون و هەموویان عەرەببوون.
وەک ئێتێکی کاری رۆژنامەوانی ڤیدیۆکە لای سپی پارێزراوەو پەخشی ناکاتەوە.