ڤیدیۆ...ئەستێرەیەكی هۆلیود توشی ئایدز دەبێت

ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود چارلی شین لە چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیدا توشبونی بە ئایدز ڕایدەگەیەنێت.

 چارلی شین لە بە پرۆگرامێكی كەناڵی (NBC) ئەمریكی  ڕایدەگەیەنێت كە ماوەی چوار ساڵ توشی نەخۆشی ئایدز بووە، بەڵام ئەو بابەتەی بەنهێنی هێشتۆتەوە، ئێستاش كە ئاشكرای كردووە هەست دەكات لە زیندان ڕزگاری بووە.

شینی تەمەن 50 ساڵ ئاماژە بەوە دەكات كە لەو چەند ساڵەدا نزیكەی 10 ملیۆن دۆلاری داوە بەو كەسانەی كە بە نەخۆشییەكەیان زانیوە بۆ ئەوەی ئاشكرای نەكەن، بەڵام چی تر نایەوێت ئەو كارە بكات.

كاتی بە نەخۆشییەكەشی زانیوە ئەو هونەرمەندە ڕاستەوخۆ هاوسەری پێشووی ئاگادار كردۆتەوە، هەروها داوای لەو كەسانەش كردووە كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵیان هەبووە، پشكنین ئەنجام بدەن.

چارلی چین ئاماژە بەوەش دەكات كە لەم چەند ساڵەدا لە پەیوەندییەكانی بەردەوام بووە، بۆ هەر شەوێك بڕی 25 بۆ سی هەزار دۆلاری داوە بەو كەسانەی شەوێك لەگەڵیدا ماونەتەوە، بەڵام بەردەوام كۆندۆمی بەكارهێناوە.



PM:03:04:18/11/2015