گۆڕان: ئایا وەزیفەی یەکێتی‌و یەکگرتوو و کۆمەڵ شتی تر نییە؟؟

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" ئایا وەزیفەی یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ نێوەند گیریە، یان شتی تر".

هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دەڵێت" بە قسەی لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیان بێت، یەکێتی نیشتیمانی ؛ رۆژی یەک شەممە لەگەڵ پارتی وەک جۆرێک لە نێوەندگیریکردن لە نێوان پارتی و گۆڕاندا کۆدەبێتەوە".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ئایا کودەتاکەی پارتی تەنها دژی گۆڕان بوو یان ئیهانە و بە کارتۆنی سەیرکردنی ڕۆڵی حیزبەکانی تریش بوو؟! باشە سێ لایەنەکەی تر کە لەگەڵ گۆڕان یەک تەسەوری سیاسیان هەبوو بۆ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ئێستا بەشێکن لە کێشەکە یان بێلایەنن ؟!." 

هۆشیار عەبدوڵا  دەڵێت " کاتیەتی بپرسین لای ئەو لایەنە بەرێزانە لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم وەزعەی خولقینراوە ، پارتی و گۆڕان لە یەک تای تەرازودان و وەک یەکن ؟!".



PM:05:14:20/11/2015