هەڕەشەی سەربڕین لە پاڵەوانی فیلمە سێكسییەكان دەكرێت

میا خەلیفە كە یەكێكە لە پاڵەوانە دیار و سەرەكییەكانی فیلمە سێكسییەكان و بەشێكی زۆری كارەكانی لە ماڵپەڕە پۆرنەكاندا دەبینرێت، هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت.

ماڵپەڕی ئندیپێندتی بەریتانی ئاشكرای دەكات كە میا خەلیفە، چەند جارێك هەڕەشەی كوشتن و سەربڕینی لێكراوە، بەو پێیەی ئەو لوبنانییە و ئەو كارەی ئەویش بەهیچ جۆرێك لەگەڵ كەسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناگونجێت و بەكارێكی ئابڕوب لوبنانی بردووە.

ئەو پاڵەوانەی فیلمە سێكسییەكان دەڵێت "من چاوەڕێی ئەو هێرشانەم نەكرد، چونكە هەرگیز مەبەستم نەبووە ئابڕووی وڵاتەكەم بەرم، من كاتێك ئەوێم جێهێشتووە تەمەنی 10 ساڵ بووە و ماوەی پێنج ساڵیشە بە سەردان نەڕۆشتومەتەوە".



PM:01:49:19/01/2016