به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مه‌سه‌له‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه نه‌وته‌که‌ی هه‌رێم به مه‌ته‌ڵ ناوده‌بات.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له نوسینێک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به‌ناونیشانی " مەتەڵێکی نوێ" که‌له‌سه‌ر وه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکی نووسیوویه‌تی، ده‌ڵێت"یانزە رۆژ لەمەوبەر ووترا کە بۆریە نەوتەکەی کە نەوتی هەرێم دەگەیێنێتە بەندەری جیهان تەقێنراوەتەوە و لە ماوەی نیو سەعاتدا تاوانبارەکەش دەستنیشان کرا!! چەند رۆژێک پاش ئەوە ووترا کە چاک کردنەوەی بۆریەکە چەند هەفتەیک دەخاێنێت لەبەر ئەوەی کە دەوروبەرەکەی مینڕێژ کراوە.. و هەر کە بۆ بەیانی پ‌ک‌ک ووتی ئێمە هیچ بۆرییکمان نەتەقاندوەتەوە، بە قودرەتی قادر نەک هەر دەوروبەری بۆریە تەقێنراوەکە! لە ناکاو لە مین پاککرایەوە بەڵکو بۆریەکەش چاک بووەوە و ووترا کە "دەست دەکەنەوە بە هەناردەکردنی نەوت"".
ناوبراو له درێژه‌ی پۆسته‌که‌یدا ده‌ڵێت" رۆژێک بەر لە وادەی هەناردەکردنی نەوتەکە ووترا کە وەڵا "لەبەر هەندێک مەسەلەی کە پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە نەوت هەناردە ناکرێت".. دوێنێ بیستمان کە اصلا بۆریەکە نەتەقێنراوەتەوە بەڵکو " کون کراوە بۆ دزین".. ئەمڕۆ دەڵێن وەڵا بۆریەکە ساغ و سەلیمە و گواییە "پ‌ک‌ک دوو جار هەوڵی تەقاندنەوەی داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە” هەر پێش کەمێکیش ووترا کە بۆریەکە نەتەقێنراوەتەوە بەڵکو لە دەی مانگەوە گیراوەتەوە".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌و حاڵه‌ته ده‌ستنیشان ده‌کات و به‌تێنزه‌وه ده‌ڵێت" جا کامیان راستن ئەوەیە مەتەڵە نوێکە!! ئەڵێم، گەر دەرەنجامی لێکۆڵینەوە لە سیحەت و سەلامەتی شادەمارەکەی هەرێم ئا بەم شێوەیە بێت ئەی ئەبێ هی رەگ و دەزوولەکان چۆن بن؟".