سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک داوا له‌سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی ده‌کات فراکسیۆنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی گۆڕان فراکسیۆنێکی هاوبه‌ش دروستبکه‌ن.
به‌پێی نامه‌یه‌کی بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان که رۆژی 14-4-2015 بۆ کارگێڕانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ناردووه‌و دانه‌یه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه، له‌و نامه‌یه‌دا ناوبراو داوا ده‌کات فراکسیۆنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان فراکسیۆنێکی هاوبه‌ش دروستبکه‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی که سه‌ر به‌باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده که به‌باڵی ده‌ستڕۆشتووی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ناسراوه، له‌پێشه‌کی نامه‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات" له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان ماوه‌ی 6 مانگه گفتوگۆ ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌مواری ده‌ستور، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌وه که پارتی دروستی ده‌کات نه‌توانراوه لیژنه‌که درو‌ستبکرێت، چونکه ئێستا باس له خستنه راپرسی ده‌ستوره په‌سه‌ندکراوه‌که ده‌که‌ن".
له‌و نامه‌یه‌دا که سێ لاپه‌ڕه‌یه، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی ده‌ڵێت" هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌رچه‌نده فراسکیۆنی پارتی به ئاشکرا راینه‌گه‌یاندووه که رازی نابن به‌گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌ناو په‌رله‌مان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی، به‌ڵام ده‌بێت به‌روونی ئه‌وه‌ش بزانین که له‌م نێوه‌نده‌دا رای گشتی خه‌ڵک چۆن خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌کات، چونکه یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2013 که تایبه‌ت بوو به‌درێژکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم ماده‌کانی گرنگن، به‌ڵام ئایا خه‌ڵکی ئاسایی گرنگی ئه‌م یاسایه‌ی وه‌رگرت، نه‌خێر.. که‌واته نابێت ئێمه هه‌ڵه‌ی رابردوو دووباره بکه‌ینه‌وه بێبه‌رامبه‌ر، چونکه پارتی تا ئێستاش زۆر بێمنه‌ت و بێباکانه وتوێژه‌کانی ده‌کات".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆن به‌ناوی 17 ئه‌ندامه‌که‌ی تری یه‌کێتیه‌وه قسه ده‌کات و له‌نامه‌که‌دا ده‌ڵێت" رای هه‌ڤاڵان له فراکسیۆن ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌هیچ جۆرێک هه‌ڵه‌یه‌ک دووباره نه‌که‌ینه‌وه که جارێکی تر زه‌ره‌ر له یه‌کێتی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواکارین راوێژمان له‌گه‌ڵدا بکرێت و راسته‌خۆ هیچ به‌ڵێنێک به پارتی نه‌درێت".
نامه‌که‌ی بێگه‌ر تاڵه‌بانی که سێ په‌ڕه‌یه نزیکه‌ی نیوه‌ی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو فراکسیۆنی یه‌کێتی و گۆڕان ته‌رخانکراوه‌و تیایدا هاتووه" پێشنیار ده‌که‌م له‌نێوان هه‌ردوو فراکسیۆن گۆڕان 24 کورسین و یه‌کێتی 18 کورسین و به‌هه‌ردوولامان ده‌کاته 42 کورسی، هاوپه‌یمانێتیه‌ک به‌زووترین کات رابه‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ش ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ: زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌بین و ده‌توانرێت داوای پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیش بکه‌ینه‌وه‌و ته‌نها پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ده‌ست پارتیدا بمێنێته‌وه. چونکه هه‌موو جومگه سه‌ره‌که‌ییه‌کان له‌ده‌ستی پارتیدایه‌و ئه‌مه‌ش وایکردووه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه به قازانجی خۆیان کاربکه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هاپه‌یمانێتی فراسکیۆنه‌کان له‌کوردستان، هاوکار ده‌بێت بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو فراسکیۆنیش له‌په‌رله‌مانی عێراق.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی له‌نامه‌که‌دا باس له‌وه ده‌که‌ت که ئه‌گه‌ر هه‌ردوو فراکسیۆن یه‌کیان گرته‌وه ئه‌وا ده‌کرێت پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیش له پارتی وه‌ربگرێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کرا ده‌کرێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌یان لێ وه‌ربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیراندا.
بلآوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆکۆمێنته له‌کاتێکدایه که ئێستا باس له نزیکبوونه‌وه‌ی رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌کرێت له‌سه‌ر پرسی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان، به‌بێ گۆڕان.