ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە خواردنی تەماتە ئەگەری توشبون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.
بەپێی توێژینەوەكان خواردنی تەماتە سودێكی زۆر بە جەستەی پیاوان دەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان داوا دەكەن گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی تەماتە و شەربەتەكەی بدەن، بەجۆرێك رۆژانە پەرداخێك لەو جۆرە شەربەتە بخۆنەوە، چونكە چەندین ماددەی بەسودی تێدایە كە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە و گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی ئەو ئەندامە رادەگرێت.