په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی گۆران ئازاد له‌سه‌ر نه‌زانینی هۆکاری نه‌رۆشتنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا، ده‌ڵێت" به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی من تائێستا زانیاری و قسه‌یه‌كی هاوبه‌ش نییه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز بۆ هۆكاری راوه‌ستانی ئه‌م نه‌وته، ئه‌مه‌ش عه‌یبه و كاره‌ساته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه كه نه‌وت ناڕوات به‌بێ بوونی هیچ هۆكارێكی ته‌كنیكی".
گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی نه‌وت و گاز، رێککه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و تورکیا بیرده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئومێده‌وارم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان بده‌نه‌وه: به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وت له‌نێوان عێراق و توركیا، هه‌ركات و به‌هه‌رهۆكارێك (جگه له كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك لافاو و بومه‌له‌رزه) عێراق نه‌یتوانی نه‌وت هه‌نارده بكات، ئه‌وا ده‌بێت توركیا پاره‌ی ئه‌و زیانانه بدات كه به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت به‌هۆی هه‌نارده نه‌كردن. پرسیار ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان و توركیا گرێبه‌ستێكی (50) په‌نجا ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه بۆ بواری وزه ، ئایا له‌م گرێبه‌سته ئه‌وه دیاری كراوه كه توركیا پاره‌ی ئه‌م زیانانه بدات؟ وه ئایا ئاماده‌یه بیدات؟ هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراق؟ به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته په‌نجا ساڵییه‌كه له‌كاتی بوونی ناكۆكی و پێشێل كردن په‌نا ده‌برێته به‌ر دادگای سویسرا ، ئایا هه‌رێم بیری له‌وه كردۆته‌وه؟ ".
گۆران ئازاد له‌سه‌ر وه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم زانیاریه‌کی تر ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت" تائێستاش توركیا رێگه‌ی نه‌داوه وه‌فدێكی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات بۆ راستی و دروستیی زانیارییه‌كان به‌بیانووی ئاڵۆزی و شه‌ڕ له ناوچه‌كه".