ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌و به‌پێی زانیاریه‌کانی سپی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی به‌شداری ناکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند" به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ناکات که ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی سیاسی له سلێمانی سازی ده‌کات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆکاری به‌شدارینه‌کردنی له‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گه‌ڕانده‌وه بۆ کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ قسه‌کردنه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی یه‌کێتیه له‌گه‌ڵ پارتی که رۆژی 3/6 به‌ئاماده‌بوونی بارزانی سازکرا.
دوا کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی رۆژی 2/11 به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به به‌رهه‌م ساڵح ه‌وه له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.