"کۆبوونەوەی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پۆزەتیڤ بووە".. ورده‌کاری

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەسلێمانی سازکرا، بەپێی بۆچوونی چاودێرێک " پۆزەتیڤ بووە".

چاودێرێک کە ئاگاداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، بەسپی راگەیاند " کۆبوونەوەکە پۆزەتیڤ بووە بە ئاراستەی چاککردنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا".

ئەو چاودێرە وتی" مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە کە هەر خۆی لەگەڵ پارتیدا رێکنەکەوێت و یەکێتی و گۆڕان پێکەوە لەگەڵ پارتی و هێزەکانی تردا رێکبکەون".

ئەمە بەو مانایە دێت کە یەکێتی هیچ رێککەوتنێکی تاک لایەنە لەگەڵ پارتی ناکات و، یەکێتی و گۆڕان پێکەوە لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.( وەک چاودێرەکەی سپی ئاماژەی بۆ کرد ).

بەپێی ئەو زانیاریانە مەکەتەبی سیاسی یەکێتی ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر ئەو بیرۆکەیە کردووەو بڕیاریان بەو شێوەیە لەسەر ئەو پرسە داوە.
وەک چاودێرەکەی سپی ئاشکرای کرد لە کۆبوونەوەی ٣/٦ نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتیدا، وەفدی یەکێتی بە پارتیان راگەیاندووە کە واقیعی سیاسی ناوچەکانی سلێمانی، گۆڕانی کرۆدتە ئەمری واقیع و بەبێ ئەوان ناکرێت هیچ   رێککەوتنێک ئەنجام بدرێت.

مەکتەبی سیاسی بڕیاریشیداوە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازبکرێت. 

  
   



PM:08:59:10/03/2016