کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیپێکرد
پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەكان کۆبونه‌وه‌که سەبارەت بە حكومەتە تەكنۆكراتەكەی عەباد‌و قەیرانی سیاسی هەرێم دەبێت.
كۆبوونەوەكە له ماڵی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت و له یه‌کێتی هه‌ریه‌که له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی و حاکم قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌عدی پیره و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌شدار ده‌بن.
له وه‌فدی پارتیش هه‌ریه‌که له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و فازل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی و رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که ده‌بن.
PM:03:59:04/04/2016