پارتی و یه‌کێتی پێیانوایه پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی گه‌لی كوردستان له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق، زۆر لایه‌نی پێشێلكراوه.
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌کێتی له‌هه‌ولێر که وه‌ک راگه‌یاندراوه‌که‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات تایبه‌ت بووه به بارودۆخی عێراق و هه‌ردوولا پێیان گرنگه وه‌فدێکی باڵای کوردستانی بنێرنه به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان.
راگەیێندراوەکە:
1- كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ساڵه‌هایه هه‌تا هاتووه قووڵتر بووەته‌وه، بۆیه پێمانوایه ته‌نیا به‌م ئاڵوگۆڕانه كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
2- پێویسته به راشكاوی ساخ بكرێته‌وه، ئایا پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی گه‌لی كوردستان له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق ماوه یان نا؟! كه به ڕا و دیدی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی زۆر لایه‌نی ئه‌م شه‌راكه‌ته، پێشێلكراون.
3- هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له داموده‌زگاكانی عیراقی فیدراڵ بكرێت، ده‌بێت پشكی كورد پارێزراو بێت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان نوێنه‌رانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشان ده‌كات.
4- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه پشكی هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
5- هه‌ردوولا به گرنگی ده‌زانن وه‌فدێكی باڵای كوردستانی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كان بچنه به‌غدا.