ئه‌مرۆ یه‌کێتی و گۆڕان کۆده‌بنه‌وه
ئه‌مرۆ 6/4 وەفدێكی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی سەبارەت بە گۆڕانکارییه وەزارییه‌کان حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە.
لەمبارەیەوە قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌میدیاكانی حیزبەكەیراگه‌یاند ، ئه‌مرۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی له ئاستی باڵادا کۆده‌بنه‌وه و ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی تردایه که پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌لایه‌نه‌کانی پارتی و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجاممانداوه''.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی کۆبونه‌وه‌که‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت ده‌بێت به‌و گۆڕانکارییانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له حکومه‌ته‌که‌یدا ئه‌نجامیداوه.
PM:02:59:06/04/2016