له‌و ساته‌وه خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته ناو بینایه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی و سێ په‌رله‌مانتاری تریان له‌نێو خۆپیشانده‌راندا گیریان خواردووه.
هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان به سپی رایگه‌یاند" تا ئێستا ئارام شێخ محه‌مه‌د و مه‌حمود ره‌زا له بینایه‌ی په‌رله‌مان له‌نێو خۆپیشانده‌راندا گیریان خواردووه".
هۆشیار عه‌بدوڵا که به‌زه‌حمه‌ت له‌نێو خۆپیشانده‌راندا ده‌رچووه‌و ئازاریان داوه جامی ئۆتۆمبیله‌که‌یان شکاندووه وتی"ئارام شێخ محه‌مه‌د و مه‌حمود ره‌زا جێگاکه‌یان پارێزراوه".
له‌لایه‌کی تره‌وه رێزان شێخ دلێر به سپی راگه‌یاند " ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی ئارێز عه‌بدوڵا و ره‌نگین و رێبوار په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له‌نێو خۆپیشانده‌راندا گه‌مارۆدراون".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان و یه‌کێتی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی هاتوونه‌ته نێو بیانیه‌ی په‌رله‌مانه‌وه سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌درن.
کاژمێر 1:30 ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در بینایه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان داگیر کرد.