کادیرێکی دیاری ژنانی ناو یه‌کێتی رێککه‌وتنی حیزبه‌که‌ی و گۆڕان به " ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌دانی چواندووه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه بۆ ڕای گشتی بڵاوكردیكردووه‌ته‌وه په‌رێز عومه‌ر، كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌خنه‌ی توندی له ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان گرتووه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌دانی چواندووه.
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی كه ئێستا سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی ژنانی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت" ئه‌و ڕێككه‌وتنه پیاوسالاری و سیسته‌می پیاوانه‌ی پێوه‌دیاره و بۆیه جێگای خۆیه‌تی و به پێویستی ده‌زانم ژنانی هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی گونجاو بێنه ده‌نگ".
په‌رێز عومه‌ر داواکاره هه‌موو ژنه‌كانی نێوان ڕیزه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن و هه‌ڵمه‌تی واژووكردنیش له‌نێو ئه‌و دوو حیزبه ده‌ست پێبكه‌ن دژی وه‌لانانی ژنان و گرنگی پێنه‌دانیان له‌و رێککه‌وتنه‌دا.
دەقی بانگەوازەکە..