بۆ مه‌راسیمی ئیمزاکردنی رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی‌و گۆڕان ئه‌و دوو حیزبه هه‌ریه‌که‌و لیژنه‌یه‌کی باڵا پێکده‌هێنن، سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ی گۆڕان رێباز حه‌ملانه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، یه‌کێتی و گۆڕان دوو لیژنه‌ی باڵا بۆ مه‌راسیمی واژووکردنی رێککه‌وتنی نێوانیان پێکده‌هێنن، سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ی گۆڕان رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و لای یه‌کێتیه‌وه تا ئێستا سه‌رۆکی لیژنه‌که دیاری نه‌کراوه.
له‌لای گۆڕانه‌وه جگه له رێباز حه‌ملان، ژووره‌کانی بزووتنه‌وه‌که نوێنه‌ریان له لیژنه‌که‌دا ده‌بێت.
تا ئێستا ئه‌و شوێنه‌ی دیاریان کردووه بۆ سازدانی مه‌راسیمی رێککه‌وتنه‌که هۆتێل شاری جوانه له سلێمانی و له‌به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دایه که جگه له میوانه ناوخۆیه‌کانی هه‌رێم و پارچه‌کانی تری کوردستان، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق و قونسڵ و باڵوێزی وڵاتانی ناوچه‌که‌و جیهانی بانگهێشتی مه‌راسیمه‌که بکه‌ن.
سپی زانیوویه‌تی هه‌ردوو لایه‌ن ده‌یانه‌وێت رێککه‌وتنی نێوانیان بکه‌نه بۆنه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره.