له‌بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی ده‌ستیپێکرد، سپی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه بلآوده‌کاته‌وه که باس ده‌کرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دوێنی له‌سه‌ر خاڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ست سپی که‌وتووه، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌کێک له‌و خالآنه‌ی باسده‌کرێت میکانیزم و چۆنێتی کارکردنی سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان یه‌کێتی و گۆڕانه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، یه‌کێک له خاڵه‌کانی تری کۆبوونه‌وه‌که تیشک خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتییه له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که که رۆژی 6/12 له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی، به‌رپرسانی پارتی به یه‌کێتیان راگه‌یاندووه.
خاڵێکی تری کۆبوونه‌وه‌که، قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری فروانکردنی رێککه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان به ئاراسته‌ی کرانه‌وه به‌رووی لایه‌نه‌کانی تردا‌و پێش هه‌ر لایه‌نێکی تر، کۆمه‌ڵی ئیسلامییه، که پێده‌چێت کۆبوونه‌وه‌که بڕیار بدات وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌م نزیکانه سه‌ردانی هه‌ردوولا بکه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، یه‌کێک له خاڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆیه‌کی سه‌ره‌تایی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ئابوری، که چۆن ئه‌و رێککه‌وتنه کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان دروستبکات و له‌م بواره‌دا ئه‌گه‌ر زۆره که لیژنه‌ی تایبه‌ت درووستبکرێت بۆ دۆزینه‌وه و زیادکردنی داهاتی هه‌رێم و دیراسه‌کردنی گشت لایه‌نه ئابوری و ئیدارییه‌کانی جۆره پرسێکی له‌و چه‌شنه.
کۆبوونه‌وه‌که که کاتژمێر 11 ده‌ستیپیکرد، وه‌فدی گۆڕان پێکهاتوون لە (نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، عوسمانی حاجی مه‌حمود ، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ساماڵ عه‌بدوڵا و ئیسماعیل نامیق). وه‌فدی یه‌کێتیش پێکدێن له (بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم، حاكم قادر، عیماد ئەحمەد، ڕەفعەت عەبدوڵا و شاڵاو كۆسرەت).