میدیاکانی پارتی و به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانیان هێرشده‌که‌نه سه‌ر نوێنه‌ره‌کانی یه‌کێتی له حکومه‌تدا و ڕۆژنامه‌ی باسی نزیک له مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت " نوێنەرە یەکێتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژایەتیی حکوومەت دەکەن".
له دوای ڕێککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕانه‌وه به به‌رده‌وام هێرشی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، به‌ڵام له دوو ڕۆژی ڕابردووه‌وه به‌شێک له میدیاکانی پارتی هێرشیان بۆسه‌ر ئه‌ندامانی یه‌کێتی له حکومه‌ت و ئه‌و حزبه ده‌ستپێکردووه.
له هه‌واڵێکی گوڵانیشدا هاتووه "لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین جەر ڕەخنەی ئەوە لە یەکێتییەکانی نێو حکوومەتی هەرێمی کوردستان گیراوە، بەوەی کە خۆیان و حزبەکەیان، نەبوونەتە بەشێک لە حکوومەت و لە کاتێکدا لە هەموو ناوەندەکانی بڕیار دان، کەچی ماوە نا ماوە لێدوانی پێچەوانەی سیاسەتی حکوومەت دەدەن".
هه‌روه‌ها له چه‌ند بابه‌تی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا باس له‌وه کراوه که نه‌ده‌بوایه وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌کێتی و گۆڕان سه‌ردانی به‌غدادیان بکردایه و ده‌بوایه له جیاتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانیدا دابنیشتنایه