فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان كه په‌یوه‌ندیكردووه به‌ڕێزه‌كانی پارتییه‌وه یه‌کێکی تر داده‌نێن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌و كورسییه هی یه‌كێتییه له‌جێگه‌ی ئه‌و كه‌سێكی تر داده‌نێن.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر (هیوا جه‌وهه‌ر) ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندیكرد به‌ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، بڕیاره فراكسیۆنی یه‌كێتیش یه‌كێك له‌جێگه‌ی ناوبراو دابنێت.
(نیار عوزێری) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به ڕادیۆ ناوخۆی ڕاگه‌یاندووه، كورسییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان موڵكی حزبه، چونكه به‌ده‌نگی یه‌كێتی هاتووه‌و ده‌بێت ئه‌و كورسییه بۆ یه‌كێتی بمێنێته‌وه.
ئه‌و پێیوایه، هیوا جه‌وهه‌ر ئازاده كه ده‌بێته چی لایه‌نێكی سیاسی، به‌ڵام كوردسییه‌كه هی یه‌كێتییه، وتی:" بۆ شوێن گره‌وه‌شی به‌گوێره‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌ده‌گی یه‌كه‌م شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه".