بەوێنە.. راستی سەربڕینی ئەو سەربازە کوردەی کودەتاکەی تورکیا (+١٨)

لە کودەتاکەی تورکیادا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی سەربڕینی سەربازێک لەسەر پردی بوسفور هەرایەکی گەورەی لەنێوان نەیارانی ئۆردوغان و لایەنگرانی ئۆردوغاندا نایەوە.

دوو چیرۆک لەسەر ئەو رووداوە دەگێڕنەوە، چیرۆکێکیان باس لەوە دەکات ئەو سەربازە ناوی " سنانە"و کوردەو خەڵکی ئامەدەو کاتێک لەنێو سەربازە کودەتاچیەکاندا دەکەوێتە دەست خۆپیشاندەران لەلایەن لایەنگرانی ئۆردوغانەوە لەسەر پردی بوسفور سەردەبڕرێت.

چیرۆکی دووەمیش لە ماڵپەڕی " میسری ئەمڕۆ" کە ماڵپەڕێکی میسریە بڵاوکرایەوە، ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو وێنەیە یەکێکە لەو ١٠ وێنەیەی رۆژنامەی تایمزی ئەمەریکی کە لەساڵی ٢٠١٣ دا خەڵاتی باشترین وێنەیان وەرگرت.

وێنەکە سەربازێکی کوردی سوریای نێو سووپای  بەشار ئەسەدە، لەلایەن توندەرەوە ئیسلامیەکانەوە  دەستگیردەکرێت و دوای سەری دەبڕن.
وێنەکە لەلایەن فۆتۆگرافەر ئیمان ئوزانەوە گیراوە. 

لەهەردوو چیرۆکەکەدا ئەو سەربازەی سەربڕاوە کوردە.



PM:05:52:19/07/2016