داعش 3 هەزار كەسی لەكەركوك رفاند

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەمرۆ رایگەیاند چەكدارانی داعش رۆژی پێنجشەممە 3 هەزار كەسیان لە پارێزگای كەركوك بەدیل گرتووە.

كۆمیسۆنی باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەمرۆ 5/8 لەراپۆرتێك لەسەر بارودۆخی عێراق رایگەیاند كە چەكدارانی داعش رۆژی رابردوو 3 هەزار كەسیان لە دانیشتوانی گوندكانی پارێزگای كەركوك رفاندوە.

سۆمریە نیوز لەمبارەوە بڵاویكردەوە كە 12 كەس لەم كەسانە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.

بەپێی هەواڵەكە گیراوەكان لەهەوڵی ئەوەدابوون لە گوندەكانی ناوچەی حەویجە بەرەو شاری كەركوك هەڵبێن بەڵام لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیركراون.



PM:02:16:05/08/2016