ئه‌ندامێکی یه‌کێتی مامۆستایان ئاشکرای ده‌کات که وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندووه که به‌ر له جه‌ژنی قوربان موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌کرێت.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه "هەرچەندە دڵنیانین، بەڵام بە پێی وتەی وەزیری پەروردە بێت پێش جەژن یەكێك لەو وەزارەتانەی مووچە وەردەگرن، وەزارەتی پەروەردەیە".
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له وه‌زاره‌تی دارایی ئاشکرایکرد که وه‌زاره‌تی دارایی به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی وه‌ک خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی و ناوخۆ و دارایی و ئه‌وقاف دابه‌شده‌کات.
سه‌رچاوه‌که ڕاشیگه‌یاند ڕۆژی چوارشه‌ممه موچه‌ی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی مامۆستایانی ناو شار دابه‌شده‌کرێت.