قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ڕایگه‌یاند که ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که لێدوانی دابێت له‌باره‌ی جه‌ماوه‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له شاری هه‌ولێر دوره له ڕاستییه‌وه.
له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه قادر عه‌زیز، ئاشکرایده‌کات که ئه‌و لێدوانی بۆ هیچ میدیایه‌ک نه‌داوه و نه‌یوتووه "کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له شاری هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری به‌و شێوه‌یه نییه".
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت"به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه، به‌ڵكو بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن لێدوانم نه‌داوه، ئه‌وه‌ش كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كارێكی تێكده‌رانه‌یه‌و درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌و مه‌به‌ستیش لێی، ئاڵۆزكردنی كێشه‌كانی نێو یه‌كێتیه".