پەیەدە: بارزانی دژایه‌تی گه‌لی رۆژئاوا دەکات
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده، لێدوانه‌کانی بارزانی وه‌کو هه‌وڵێک بۆ ره‌وایه‌تیدان به داگیرکارییه‌کانی تورکیا له دژی به‌رخۆدانی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان به‌ناوکرد و رایگه‌یاند، با له جیاتی دژایه‌تی، بارزانی کار بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکات.
بارزانی له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ کەناڵی فه‌ره‌نس24، له‌سه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا دژی کورده‌کانی سوریا وتبووی، په‌یه‌ده بوون به به‌شێک له په‌که‌که، ئه‌وه‌ش تورکیای نیگه‌ران کرد. بارزانی ئه‌وه‌شی وتبوو، که په‌یه‌ده دۆخی سوریای داگیرکردووه.
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده، ئه‌مڕۆ له لێدوانێکدا وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی بارزانی دایه‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌و لێدوانه‌ی بارزانی ره‌وایه‌تی ده‌دات به هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا، ئه‌و قسانه‌شی بارزانی له ئه‌نقه‌ره کردی و باسی ئه‌وه‌ی کرد که گۆڕانکاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام به داگیرکردنی جه‌رابلوس له‌لایه‌ن تورکیاوه و هێرش له دژی گه‌لی کورد و هه‌موو پێکهاته‌کانی رۆژئاوا که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
په‌یه‌ده باسی له‌وه کردوه، ئه‌و قسانه‌ی بارزانی بۆ که‌ناڵی فرانس24 هه‌مووی دژایه‌تی گه‌لی رۆژئاوا و ره‌وایه‌تیدانه به هێرشه‌کانی تورکیا، هه‌روه‌ها دژایه‌تی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری فیدراڵی دیموکراتییه، که نه‌ک ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ رۆژئاوا، به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاتی سوریا چاره‌سه‌ره.
په‌یه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردوه: "که حزبه‌که‌ی بارزانی هانی پارتی دیموکراتی کوردی سوریا ده‌ده‌ات که دژایه‌تی ئێمه بکه‌ن، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئێمه بکه‌ن، با بارزانی و حزبه‌که‌ی هه‌وڵ بده‌ن بۆ سازکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی."
PM:02:20:11/09/2016