جگە لە سەڵاحەدین بەهادین
تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئیسلامی پیرۆزبایی لە نادیە موراد نەکردووە

رۆژێکی تەواو بەسەر کردنی کچە ئێزیدی نادیە موراد بە باڵوێزی ئاشتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان تێپەڕدەبێت، هەموو لایەنەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربری، تا ئێستا لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر دەرنەکردووە.

لایەنە حیزبی و حکومییەکان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی هێزە نەتەوەیی و چەپەکان، پاڵپشتی خۆیان بۆ نادیە موراد کجە قوربانی ئێزیدی دووپاتکرایەوە کە پۆستی باڵویزی ئاشتیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێ سپارد، بەلآم هیچ لایەنێکی ئیسلامی تا ئێستا هێج پاڵپشتی و پیرۆزباییەکان لێ نەکردووە.

تا ئێستا لایەنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، یەکگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی و رێکخراوە جەماوەرییەکانیان هیچ لێدوان و بەیاننامەیەکی پاڵپشتیان بۆ نادیە موراد دەرنەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدا تەنها سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، وەک سەرکردەیەکی ئیسلامی پیرۆزبایی کردوە " دەست نیشانکردنی بەڕێز نادیە موراد بە باڵوێزی نیاز پاکی جیهان لە نەتەوە یەکگرتوەکان سەرکەوتنێکی گەورە یە بۆ گەلی کورد بە گشتی و هاوڵاتیانی یەزیدی ستەملێکراو بە تایبەتی، نادیە نمونەی ستەمی ناڕەوا و کۆمەڵکوژی و تاوانی گەورەیە لە ژێر ناوی ئایندا"

ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر زێدی ئێزیدیەکان لە ناوچەکانی شەنگال و تاوانی جینۆسایدیان دژیان ئەنجامداو هەزارانیان لێ کوشتن و هەزاران ئافرەتیان بە بارمتەبردو وەک نادیە موراد لەکاتی رێزلێنانەکەدا ڕایگەیاند، "تائێستا سێ هەزار و ٢٠٠ کچ و ژنی ئێزدی لەلای داعشن و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ ئازادکردن و گەڕانەوەیان بۆ نێو خێزانەکانیان".

نادیە موراد ئاشکراشیکرد، چەندین جار لەلایەن گروپی داعشەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و وتیشی " ئەو تائیستا خۆی بە ئازاد نازانێت تاوەکو هەموو کچان و ژنانی ئێزدی ڕزگارنەکرێن".

لە تاوانی جینۆساید دژی ئێزیدیەکان تەنها چەکدارانی داعش بەشداری ئەو تاوانەیان نەکردوو هۆزە عەرەبە سونەکانی ناوچەکەو چەند هۆزێکی کوردسیش بەناوی ئیسلامەوە بەشداری ئەو هێرشانەیان بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاولآتینا کرد.





PM:10:11:17/09/2016