هیوا جه‌مال له
نوسینێکیدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئاشکرای ده‌کات که ئه‌و پشتگیری
داواکارییه‌کانی خه‌ڵک ده‌کا و ده‌ڵێت "کاتێک کەشتییەکە لە کاتی نغرۆبووندا بێت چۆن دەبێت تۆش
لەگەڵ ئەوان هاوار نەکەیت"
له پێگه‌ی تایبه‌تی
خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک هیوا جه‌مال پێشکه‌شکاری به‌ناوبانگی تۆڕی
میدیایی ڕووداو نوسیویه‌تی "ئەگەرچی لە روی
ئەکادیمیەوە رۆژنامەنوس پردی پەیوەندییە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، واتە نابێ
پشتگیری هیچ لایەکیان بکات، بەڵام کاتێ گاپێکی ئەوەندە گەورە دەبینت لە نێوان دوو
جۆر لە هاوڵاتی لە یەک هەرێمدا ناتوانی پشتگیری یەکێک لە هاوڵاتییەکان نەکەیت
هاوڵاتییەک
بێ ئەوەی گەرما و سەرمای بینیبێت خاوەنی ڤێلا و زەوی و باخ و نوێترین مۆدێلی
ئوتۆمبێل و پارەی ناکۆتایی و رەگەزنامە و ئیقامەی ئەوروپا و ئەمریکا و قوتابخانە و
زانکۆی باش و کۆمپانیا و هەموو ئاسانکارییەکی ژیان بێت وهاوڵاتییەکیش خاوەنی قەرزداری و بێموچەیی و کرێچی
و خاوەنی ناخۆشترین رۆژەکانی ساڵ بێ چۆن دەتوانی پشتگیری ئەوەی دووەمیان نەکەیت؟"
هه‌ر
له‌و نوسینه‌یدا هیوا جه‌مال ده‌ڵێت "کاتێک
زۆرینە لەدەرەتانی خراپ‌دا بن ، کاتێک کەشتییەکە لە کاتی نغرۆبووندا بێت چۆن دەبێت
تۆش لەگەڵ ئەوان هاوار نەکەیت، فریا بکەون با کەشتییەکە نغرۆ نەبێت، بۆیە
بەشبەحاڵی خۆم پشتگیری هەموو نارەزاییەکی ئاشتیانەی خەڵکم کە لە پێناوی مافی خۆیان
دەنگ هەڵدەبڕن".
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له نوسینه‌که‌ی هیوا جه‌مالدا ڕوون نییه که ئایا ئه‌گه‌ر
خۆپیشاندان بکرێت به‌شداری تێدا ده‌کات یاخود نا، و دیار نییه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه
خۆپیشاندان له کوێ بکرێت.