سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایان ڕایگه‌یاند "سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت كۆدەبنەوە كێشەی مووچە چارەسەر
دەكەن".
په‌رله‌مانتارێکی پارتیش ده‌ڵێت ده‌ستکاری لیستی پاشه‌که‌وت ده‌کرێت
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی
ڕؤژنامه‌وانیدا، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆپستایان ڕایگه‌یاند "بۆ پرسی مووچەی
فەرمانبەران و مامۆستایان، سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت كۆبووەتەوە".
هه‌روه‌ها ناوبراو له
میانی ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها وتی "هەوڵەكان بەردەوامن بۆ
چارەسەر كردنی كێشەكان و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان".
هه‌روه‌ها داوای کرد
""مووچەی مامۆستا چاك بكرێت و مانگانە پێدانی مووچەكانیان بخرێتە
وەزارەتەكانی ترەوە".
ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م لقه‌کانی
یه‌کێتی مامۆستایان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت
به دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان و سیستمی پاشه‌که‌وت
هاوکات د.زۆزان سادق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "مامۆستایان لەو كاتەی دوو ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر هەرێمی كوردستان بوو پڕۆسەی خوێندنیان بە ئەمڕۆ گەیاندو درێغیان نەكرد، لەبەرئەوە باوەڕ ناكەم لەم قۆناغەشدا مامۆستایان ناڕەزایەتیان بگاتە ئاستێك كاریگەری هەبێت لەسەر پەكخستنی پڕۆسەی خوێندن، زۆریش گەشبینم بەپێی بەدواداچونی ئێمە لەگەڵ حكومەت دەستكاری موچەی مامۆستایان دەكرێت و رێژەی پاشەكەوتكردن كەم دەكرێتەوە"