لە گوندێکی ئەمریکا هەڵبژاردن کرا و ئەنجامەکەشی ئاشکرا کرا

ئەمڕۆ لە گوندی دیکس ڤایل نۆتچ سەر بە ویلایەتی نیو هامسفێر، دەستکرا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەو گوندەدا هیلاری کلینتۆنی کاندنی دیموکراتەکان بەسەر ترامپی کاندیدی کۆمارییەکاندا سەرکەوت
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد و لە گوندێکیش هەڵبژاردن ئەنجامدرا تێیدا هەرسێ ڕکابەرەکە دەنگیان هێنا بەڵام هیلاری زیاترین دەنگی بەدەستهێنا.
بە گوێرەی ئەنجامەکە هیلاری کلینتۆن چوار دەنگ، ترەمپ دوو دەنگ و گاری جۆنسنی کاندیدی پارتی لیبەرتاریان یەک دەنگیان بەدەستهێنا.
هەموو هەڵبژاردنێک شەوێک پێش شوێنەکانی دیکە هەڵبژاردن لەو گوندە لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و دوابەدوای هەڵبژاردنەکەش ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنرێت.



AM:10:44:08/11/2016