ئەڵمانیا نیو ملیۆن پەنابەر لەمساڵدا دەنێرێتەوە

ئەڵمانیا پێوویستی بە کارمەند هەیە تابتوانێت، ئەو پەنابەرانە بنێرێتەوە کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە و ژمارەیان نزیکەی نیو ملیۆنە.

ڕۆژی شەممە 29.4.2017  وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بانگەوازێکی کردووە کە پێوویستی بە نزیکە 500 کارمەندی خۆبەخش هەیە کە هاوکاری حکومەت بکەن لە ناردنەوەی پەنابەران.

سایتی (dw)  کەماڵپەڕێکی فەرمی ئەڵمانیایە لەو ڕاپۆرتەدا کە بلآویکردۆتەوە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە ئیمساڵ دەردەکرێن بە نیو ملیۆن پەنابەر ئەژمار کردووە



PM:11:48:30/04/2017