موچەی مانگی ئایار دوادەکەوێت

راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی ئایار بەبەراورد بە مانگی نیسان دوادەكەوێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمیش پێشبینی دەكات كۆتایی ئەم هەفتەیە خشتەكە رابگەیەنرێت.

ماڵپەڕی SNN لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە ئەوەی ئاشکراکردووە تائێستا خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی (ئایار) دانەنراوە و  پێدەچێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا رابگەیەنرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، كە وەزارەتی دارایی ئاگاداری هۆكاری دواكەوتنی موچە نییە و هەركاتێك پارەیان بۆ تەرخان بكرێت، ئەوكاتە خشتەی موچە رادەگەیەنن.

بەگوێرەی بەرنامەی وەزارەتی دارایی، ماوەی چەند مانگێكە رۆژانی (8 بۆ 10)ی هەموو مانگێك، خشتەی موچە راگەیەندراوەو هەندێك مانگیش بەهۆی پشووەكانەوە، بڵاوكردنەوەی خشتەكە پێشخراوە.



PM:10:26:08/07/2017