ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری
عێراق ڕایگەیاند جیابونه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه
بۆسه‌ر داهاتوی هه‌رێم.
ئەیاد عه‌لاوی، لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر
بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و فره نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی
و ئاینی و رۆشنبیرییه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی
ناده‌ستوری داوای ریفراندۆم ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیکەدا به‌شداربون
له دروست كردنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراقی تێدایه، بۆیه پێویسته به‌رپرسیارێتی
هه‌ڵبگرن و لەڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و لادانه‌كانیان راست
بكه‌نه‌وه"
ڕاشیگەیاندووە له هه‌مان كاتدا
پێویستیه حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵوێسته‌كانیدا بچێته‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان و داواش دەکات ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق و ئه‌مەریكا یه‌كپارچه‌یی و
سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزن و رۆڵی كارا بگێڕن بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی
لایه‌نه‌كان.