وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌ی ویستی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌ بڵادەکرێتەوە

هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی كەركوك ژنێك دەستگیر دەكەن، كە لە حەویجەوە هاتۆتە شارەكە و گومانی ئەوەی لێ‌ دەكرێت، كە هەوڵی خۆتەقاندنەوەی دابێت.


میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە ئەو ژنە تەمەنی 45 ساڵە و لە حەویجەوە هاتۆتە كەركوك و لە گەڕەكێكی شارەكە بینراوە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس چاودێرییان كردووە تا لەناو زەلی نزیك گەڕەكەكە دەستگیر كراوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە لە ئێستادا ئەو ژنە بە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.



PM:09:44:15/08/2017