ئەردۆغان: دیراسەی گەمارەی ئابووری بۆ سەر هەرێم دەكەین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی دیراسەی گەمارۆدانی ئابوری دەكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئەگەر لە بڕیاری ریفراندۆم پاشگەز نەبێتەوە.

ئەردۆگان، لە وتارێكدا كە لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك پێشكەشی كرد، وتی" ریفراندۆم كێشەی گەورە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستدەكات"

هەروەها ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردۆتەوە سەرۆكی توركیا لە شوێنی حەوانەوەی لە نیویۆرك بە رۆژنامەنووسانی وتووە، كە ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا و ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی گەمارۆ بەسەر هەرێمی كوردستاندا دەكەن.

ئەردۆگان تەئكیدی كردۆتەوە، دوای ئەوەی ئەو دوو دەزگا بەرپرسە لێكۆڵینەوەكان تەواو دەكەن، ئەنجومەنی وەزیران گەمارۆ بەسەر ناوچەكانی "باكوری عێراق"دا دەسەپێنێت

لەماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی باڵای توركیا چەند جارێك تەئكیدیان كردەوە، كە توركیا پشتگیری ریفراندۆم ناكات و لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقدایە



PM:02:15:20/09/2017