بارزانی داواكارییەكی قاسم سلێمانی رەتدەكاتەوە

بەوتەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران، مەسعود بارزانی داواكارییەكی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران رەتدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئینساف نیوز، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران، رایگەیاندوە كە قاسم سلێمانی لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی كورد لە سلێمانی‌و هەولێر جەختی لەسەر ئەوە كردبووە كە ریفراندۆم دوابخرێت.

بەپێی هەواڵەكەی یەكێك لەو كەسانە مەسعود بارزانی بووە كە ناوبراو وەڵامی رەدی بە سلێمانی داوەتەوە.



AM:10:17:26/09/2017