بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكات

بافڵ تالەبانی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند کە بەمزوانە دەچێتە بەغدا و لەوێ چەند کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فوراتی عێراقی، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند '' بەم نزیکانە سەردانی بەغدا دەکەم بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر بناغەی دەستوری عێراق''.

بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا رەتیکردەوە کە هیچ رێکەوتنێکی لەگەڵ بەغدا کردبێت لەبەرامبەر کشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک وجەختی لەوەش کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک فەرمانی پاشەکشەی بە هێزەکانی پێشمەرگە نەکردووە.

راشێگەیاند '' دابەشکردنی کوردستان بڕیارێکی کارەساتبار دەبێت و هەرگیز ڕێگا بە کارێکی لەو جۆرە نادەین.



AM:09:50:24/10/2017