بەوێنە...عیماد ئەحمەد بەڕوخسارێکی نوێوە دەرکەوت
ئه‌مرۆ له‌چله‌ی مام جه‌لال له ده‌باشان، عیماد ئه‌حمه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به‌شێوازێكی جیاواز له جارانی ده‌ركه‌وت.
لە وێنەکاندا کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە عیماد ئەحمەد به قژو ریشێكی سپییه‌وه، وه‌ك گوزارشتێك بۆ خه‌می كۆچی دوایی مام جه‌لال دەردەکەوێت.
ده‌ركه‌وتنی عیماد ئه‌حمه‌د به‌م جۆره له دوای راپه‌ڕینه‌وه، جێگه‌ی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیەکان بەجۆرێک کە پێشتر وا نەبینراوە.
ئەو سەركردەیەی یەكێتی بە باسینوزی وتوە: کاتێک بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی دەرکراوە، ئەو بەشداری کۆبوونەوەكەی نەکردووە، چونکە بڕیاری داوە لە دوای کۆچی مام جەلال، ھیچ پۆستێکی دیاریکراو لەناو ڕیزەکانی یەکێتی وەرنەگرێت، بۆیە ئاگاداری ئەوە نەبووە کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی درابێت.
لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتیش، عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا "پێویستە یەکێتی زەمینەسازی بۆ بەستنی کۆنگرە بکات، ھەروەھا ھەوڵی ئەوە بدرێت کێشەکانی ناو یەکێتی بە زوویی چارەسەر بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێ، دواتر دامودەزگا فەرمیەکانی یەکێتی بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی کارا بکرێنەوە".
PM:10:04:10/11/2017