داوای دورخستنەوەی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت

شەش ئەندام پەرلەمانی نوێنەری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای دورخستنەوەی پارێزگاری ئێستای کەرکوک بە وەکالەت دەکەن و دەڵێن "کاری نایاسایی کردووە".


راكان سەعید، کە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پۆستی پارێزگاری كەركوكی بە وەكالەت وەرگرتووە، بە تۆمەتی "پێشێلكاری نایاسایی و بە سیاسی کردنی كارەكانی" ژامارەیەک پارلەمانتاری نوێنەری کەرکوک داوایەکیان لە دژی بەرز کردۆتەوە بۆ لەسەر کار لابردنی.

لەیاداشتەکەی ئەو پەرلەمانتارانە کە پێشکەشی پەرلەمانی عێراقیان کردووە هاتووە "پارێزگاری ئێستای کەرکوک جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکاندا کردوە و پێکەوەژیانی تێکداوە لە شارەکە".



PM:11:54:20/11/2017