دۆکۆمێنت..سپی پرۆژەی پکهێنانی حکومەتی کاتی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات

لە دوو رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، هەرەوەها لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی نێوان گۆڕان و یەکێتی، پرۆژەی پێکهێنانی حکومەتی کاتی ئاراستەی ئەو دوو حیزبە کردووە، سپی دەقەکەی بڵاودەکاتەوە 
یەکەم: پرەنسیپە گشتییەکان
-پێویستە حکومەتێکی کاتی شەراکەی راستەقینە پێکبهێنرێت.
-دروستکردنی وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا.
-پەرلەمان مەرجەعی راستەقینەی خەڵکی کوردستان بێت بەبێ دروستکردنی هیچ بەربەستێک
-سەربەخۆیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی
دووەم: لەماوەی ئەم چوار مانگەدا جێبەجێبکرێت:
-گۆڕینی سیاسەتی نەوتی هەرێم
-دروستکردنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان
-گۆڕینی سیاسەتی ئابوری
-بەگژاچوونەوەی گەندەڵی
-دارشتنەوەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
-پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە وەزیر و وەزارەتەکان

سێهەم: ئەو ئەرکانەی پێویستە لە حەوت مانگدا جێبەجێبکرێن:
-کارکردن بۆ پاکردنەوەی لیستی دەنگدەران
-یەکخستن و بەنیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگە
-کاراکردنەوەی لیژنەی داڕشتنی دەستوری هەرێم و چەسپاندانی سیستەمی پەرلەمانی
-چەسپاندنی سیستەمی لامەرکەزی پارێزگاکان



PM:05:31:23/11/2017