پارێزگاری نوێی سلێمانی دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ ٣ ی کانوونی یەکەم د. هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو.

لە پەیوەندیەکدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەو هەواڵەی بۆ سپی پشتراستکردەوەو وتی" ئەمڕۆ دەستبەکار بووم و پۆستەکەم وەرگرت".

هەڤاڵ ئەبوبەکر کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی بەپێی رێککەوتنێکی نێوان ئەوان و یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە دوو ساڵ دابەشکرا، بەلآم دەبوایە ساڵ و نیوێک لە مەوبەر ئەو پۆستەی وەرگرتایە، بەلآم لەبەرئەوەی گۆڕان پێیوابوو کە بارزانی ماوەی یاسایی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا تەوابووە، ئامادە نەبوون ئەو نوسراوە فەرمییە ئاراستەی بارزانی بکەن، بەلآم دوای " سڕکردنی " ئەو پۆستە، سەرۆکی حکومەت هەفتەی رابردوو واژووی لەسەر د. هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی کرد. 



AM:10:59:03/12/2017