بە بەڵگە.. بەغدا وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بۆ عەمرە ڕاگەیاند

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڕیاریدا کە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بکاتەوە و سپیش وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ عەمرە ئاشکرا دەکات.

بە پێی بڕیارێک کە ١ی شوباتی ٢٠١٨ دەرچووە، لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقەوە و واژۆی عەبدولئەمیر محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی پڕۆسە نیشتیمانییەکانی لەسەرە ئاماژە بەوە دەکات کە ٢٨ی ئەم مانگە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

لەو نوسراوەدا کە وێنەیەکی تایبەت دەست سپی میدیا کەوتووە، تێیدا هاتوە، "بەڕێز سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی نیشانداوە کە فڕۆکە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی نێودەوڵەتییەوە دەتوانن گەشت بکەن و بنیشنەوە، بەمەرجێک زانیاری تەواومان بدەنێ لەسەر ژمارەی گەشتەکان بە شێوەیەکی دەوری".



PM:05:39:17/02/2018