هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو شۆفێرانەی دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دگرن كە دەست كاری تابلۆكەی دەکەن.

فازل حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویوەتی، لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر توانرا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێڵەدا بگیرێت كە دەست كاری تابلۆكەی كردبوو نووسیبووی بای بای نێرگەلە.

ئاماژەی بەوەشدا،تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ چاودێری ئۆتۆمبێلێكی دەكەن كە ئەویش خاوەنەكەی دەستكاری تابلۆكەی كردووەو نووسیویەتی رەقەم مەشغول".

فازل حاجی ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەكانی هاتوچۆ بەبەردەوامی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەست بەسەر دەكەن، کە لەلایەن خاوەنەكانیانەوە دەستكاری تابلۆكانیان دەكرێت و كاردانەوەی یاساییان لەبەرامبەردا دەكرێت".

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داواشی شۆفێران کرد، کە پەنا بۆ ئەگەر پەناتان سەرپێچی و دەستكاری وشاردنەوەی تابلۆكان مەكەن، چونكە لەهەمویان سزایەكەی قورسترە.


PM:08:45:28/04/2018